بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی و کاپتنی یانەی نەسر جارێکی دیکە
لە خولی پیشەگەرانی سعوودیەدا ژمارەی پێوانەیی نوێی تۆمار کرد.
له یارییەکەی بەرامبەر
یانەی ڕیاز که شەوی ڕابردوو بەرێوەچوو توانی دوو گۆڵ تۆماربکات. ئەم دوو گۆڵە کۆی
گۆڵەکانی ئەم وەرزەی گەیاندە 3 گۆڵ. ئامارێکی نایاب لە سێ یاری یەکەمی وەرزدا. بەم
دوو گۆڵە ڕۆناڵدۆ گەیشتە 77 هەمین گۆڵی خۆی لە خولی سعوودیە و پلەی حەوتەمی لەنێو باشترین
گۆڵکارانی مێژووی پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.
سەرنجڕاکێش
ئەوەیە کە ڕۆناڵدۆ تەنیا لە 80 یاریدا ئەم ژمارە گۆڵەی تۆمارکردووە و بووە سێیەم خێراترین
یاریزان لە مێژووی خولەکەدا کە توانیویەتی ئەم ژمارەی پێوانەییە بەدەست بهێنێت./.