جام کوردی - دانـوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی، ڕۆژانی دووشەممە یان سێشەممە لە نیویۆرک بەڕێوە دەچێت.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا بڵاوی کردەوە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران لەگەڵ سێ وڵاتی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەریتانیا لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە لە نیویۆرک ئەنجام دەدرێت.
کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لەم کۆبوونەوەدا بەشدار دەبێت.