جام کوردی - ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا وێڕای ئاماژە بەوەی کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە نیویۆرک دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا دەنێت، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە ئەم هەنگاوە لەپێناو وەستاندنی شەڕ دژی غەززە پێویستە.
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ سی بی ئێس، ڕایگەیاند کە پاریس ڕۆژی دووشەممە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی فەڵەستین وەک دەوڵەت دەناسێت و ئەمە بۆ وەستاندنی شەڕ دژی غەززە پێویستە.
ڕاشیگەیاند: ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی سێ قۆناغیی فەرەنسادایە کە بریتییە لە ئاگربەستی دەستبەجێ و ئازادکردنی بارمتەکان و کردنەوەی ڕێگەی مرۆیی و پاشان ئاوەدانکردنەوە و ڕێکخستنەوەی کەرتی غەززە.
ماکرۆن، بەرخۆدانی فەڵەستینی تۆمەتبار کرد بە نەومیدکردنی فەڵەستینییەکان لەبارەی پێکهێنانی دەوڵەتی فەڵەستینی و وتی: بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی فەڵەستین بۆ گۆشەگیرکردنی حەماس، پێویستە.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە پێش کرانەوەی باڵیۆزخانەی فەلەستین لە پاریس، مەرجەکانی لەوانە ئازادکردنی بارمتەکان لەبەرچاو دەگیرێن.
ماکرۆن پرۆسەکەی بە ئامانجی "پەرواێزخستنی حەماس و بەهێزکردنی پێکهاتەیەکی سیاسیی چاکسازیکراو بۆ فەلەستینییەکان" وەسف کرد.