جام کوردی - مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە شاری نیویۆرک .

مەهدی سەنایی، راوێژکاری سیاسی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بەرەو شاری نیویۆرک بەڕێبکەوێت و لەکۆبونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان وتارێک پێشکەش بکات ".

بڕیارە مەسعود پزیشکیان لەگەڵ سەرۆکی ژمارەیەک لەوڵاتانی جیهان و سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان کۆببێتەوە.