جام کوردی - دووشەممە ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، پێكدادان لە نێوان گروپە چەكدارەكانی سەر بە سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە نزیك بەنداوی تشرین ڕویدا. 

تەلەفزیۆنی "سوریا الیوم" کە نزیکە لە حکومەت بڵاویكردەوە'' پێکدادان لە نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی هەسەدە لەسەر میحوەری سەعیدین لە نزیک بەنداوی تشرین لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ڕویداوە.''

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەسەدە بە هاوەن گوندەکانی سەعیدین و چیای ئەلقیشلە و ئەلنەعیمییەی لەسەر هەمان میحوەر کردوەتە ئامانج. ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری سوریا، کە "هەسەدەی بەهێرشكردنە سەر گوندەکانی گوندەواری حەلەبی لە باکوری وڵات" تۆمەتباركرد.

لە ڕاگەیەندراوەكەی سوریادا هاتووە، هێزەکانی حکومەت دەستنیشانی موشەک هاوێشتنیان کردوە لە یەکێک بنكەكانی "هەسەدە" بەرەو گوندێکی دیکە. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بە بەردەوامی ڕووبەڕووی هێرشی ئەو گروپە چەکدارانە دەبێتەوە و هەسەدە لەوپێش ڕایگەیاندوە کە مافی خۆیەتی پارێزگاری لە خۆی بکات و ڕووبەڕووی هێرشەکان بێتەوە.