جام کوردی - وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن و ڕێککەوتنی سێقۆڵیان واژۆکرد.
رێککەوتنەکە دووشەممە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ واژۆ کرا. بەپێی زانیارییەکانی سبەی رێککەوتنەکە دەبردرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بۆئەوەی رەزامەندیی لەسەر بدرێت.
دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ریککەوتنەکە، هەناردەکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە و هیچ کێشەیەکی هونەری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەماوە و تەنیا رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ماوە.
هەروەها، سێشەممە پێدەچێت دۆسیەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر بکرێت.
لە دوای ئەنجامدانی ڕێککەوتنەکە چاوەکان هەمووی لەسەر عێراق و ئەنجومەنی وەزیرانە کە هەڵسێت بە دابینکردنی مووچەی مانگەکانی ٧ و ٨ی هەرێمی کوردستان.
لە مانگی ئازار ساڵی ٢٠٢٣ـوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە راگیراوە کە رۆژانە نزیکەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل بوو.