بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، تۆپی زێڕینی 2025 لە کۆتاییدا گەیشتە دەستی عوسمان دێمبێلی. ئەستێرەیەک
کە وەرزی ڕابردوو بە لەبەرکردنی درێسی پاریس سانجێرمان گەردەلوولێکی گەورەی لێکەوتەوە.
ڕکابەرییەکەی
لەگەڵ لامین یامال تا دوا ساتی بەردەوام بوو، بەڵام لە کۆتاییدا دێمبێلێ بوو کە بە
لێهاتوویی سەرسوڕهێنەری لە چامپیۆنزلیگ و خولی فەرەنسا بە گۆڵ و ئەسیست گۆڵ و ڕۆڵی
سەرەکی لە سەرکەوتنەکانی پاریس، توانی ئەم خەڵاتە بەنرخە بەدەست بهێنێت.
عوسمان دێمبێلێ دوای وەرگرتنی تۆپی زێڕین
ڕایگەیاند : سوپاسی هەمووان دەکەم بەڕاستی باوەڕپێنەکراوە. وشەی پێویست
نییە بۆ دەربڕینی هەستەکانم. وەرزێکی سەرسوڕهێنەرم لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەسەربرد.
من ساتی خۆشم ئەزموون کرد. وەرگرتنی ئەم خەڵاتە لەسەر دەستی ڕۆناڵدینهۆ ڕووداوێکی
ناوازەیە.
دەمەوێت سوپاسی پاریس سانجێرمان بکەم کە لە ساڵی 2023 هاتنە
لام. سوپاسی سەرۆکی یانەکه و سەرجەم ئەندامانی یانەکه دەکەم که خێزانێکی گەورەن. هەر
لە یەکەم ڕۆژەوە، سەرۆک و هەمووان وەک هاوڕێ و ئەندامی خێزانم هەڵسوکەوتیان لەگەڵ
کردم./.