بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، عوسمان دێمبێلێ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تۆپی زێڕین کرد و توانی ئەم خەڵاتە
بەناوبانگە بەدەست بهێنێت بە سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانی دیکەدا. بەڵام جگە لە تۆپی
زێڕین توانی پێگەیەکی تایبەت و نوێ لە فەرەنسا بەدەست بهێنێت.
ئەم هێرشبەرە
فەڕەنسیەی پاریس سانجێرمان لە تەمەنی 28 ساڵیدا بە ئاستێکی ناوازە (57 یاری نیشتمانی
و 7 گۆڵ) بووە شەشەم یاریزانی فەڕەنسی لە مێژوودا کە وەک باشترین یاریزانی ساڵ هەڵبژێردرا،
دوای ڕایمۆند کۆپا، میشێل پلاتینی، ژان پیەر پاپین، زەینەدین زیدان و کەریم بنزیما./.