بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عوسمان دێمبێلێ بەشداری لە ڕێوڕەسمی تۆپی زێڕین کرد و توانی ئەم خەڵاتە بەناوبانگە بەدەست بهێنێت بە سەرکەوتن بەسەر ڕکابەرەکانی دیکەدا. بەڵام جگە لە تۆپی زێڕین توانی پێگەیەکی تایبەت و نوێ لە فەرەنسا بەدەست بهێنێت.

ئەم هێرشبەرە فەڕەنسیەی پاریس سانجێرمان لە تەمەنی 28 ساڵیدا بە ئاستێکی ناوازە (57 یاری نیشتمانی و 7 گۆڵ) بووە شەشەم یاریزانی فەڕەنسی لە مێژوودا کە وەک باشترین یاریزانی ساڵ هەڵبژێردرا، دوای ڕایمۆند کۆپا، میشێل پلاتینی، ژان پیەر پاپین، زەینەدین زیدان و کەریم بنزیما./.