بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ناپۆلی بەیانی ئەمڕۆ بە فەرمی لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە پۆلیتانۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە و هاوکاری لەگەڵ یانەی ناپۆلی تا حوزەیرانی 2028 درێژ دەکاتەوە.

له بەیاننامەیەکدا که له ماڵپەری فەرمی ئەم یانەیه بڵاوکراوەتەوه، ناپۆلی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەی ڕاگەیاند و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو چەند ساڵه کە بۆ یانەکەی یاری کردووە. پۆلیتانۆ 238 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بە درێسی ناپۆلی ئەنجامداوە و 34 گۆڵ و 35 ئەسیستی گۆڵی بۆ ئەم تیپە تۆمارکردووە./.