بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، یانەی ناپۆلی بەیانی ئەمڕۆ بە فەرمی لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە
کە پۆلیتانۆ گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ یانەکە واژۆکردووە و هاوکاری لەگەڵ یانەی ناپۆلی
تا حوزەیرانی 2028 درێژ دەکاتەوە.
له بەیاننامەیەکدا
که له ماڵپەری فەرمی ئەم یانەیه بڵاوکراوەتەوه، ناپۆلی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەی
ڕاگەیاند و پیرۆزبایی لێکرد بۆ ئەو چەند ساڵه کە بۆ یانەکەی یاری کردووە. پۆلیتانۆ
238 یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بە درێسی ناپۆلی ئەنجامداوە و 34 گۆڵ و 35 ئەسیستی
گۆڵی بۆ ئەم تیپە تۆمارکردووە./.