بە پێی ڕاپۆرتی
جام کوردی، پێرسیمۆن ئەو میوەیە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی پاییز لە بازاڕدا
دەدۆزرێتەوە. لەگەڵ
ئەوەشدا، هەندێک سەرچاوەی زانستی ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆر خواردنی ئەم میوەیە،
بەتایبەتی کاتێک پێنەگەیشتووە، لەوانەیە کێشە دروست بکات.
دکتۆر حوسێن
خدمەت لەوبارەیەوە ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت: پێرسیمۆن بەهۆی ڕیشاڵەکانی کە هەرس
ناکرێن، دەتوانێ لە گەدە و ڕیخۆڵەدا کۆببێتەوە و تەنانەت ببێتە هۆی گیرانی ڕیخۆڵە
ئەگەر بە باشی لە دەم ورد نەبێت یان ئەگەر بە بڕێکی زۆر بەکار بهێنرێت. ئەم مەترسییە
لە کەسانی خاوەن مێژووی کێشەی گەدە و ڕیخۆڵە زیاترە.
نیشانەکانی گیرانی ڕیخۆڵە چین؟
نیشانەکانی
ئەم کێشەیە بەزۆری وەک ئازاری سەختی سک، دڵ شێواندن، ڕشانەوە و وەستانی جوڵەی ڕیخۆڵە
بۆ دەرکردنی پیسایی لە جەستە. لەم دۆخەدا، مرۆڤ نابێت هیچ خواردنێک بخوات و ڕێگە
بدات کۆئەندامی هەرسەکەی پشوو بدات. بەڵام ئەگەر زیاتر لە 24 کاتژمێر بەردەوام بێت،
پێویستە چاودێری پزیشکی بکرێت و لە حاڵەتێکی سەختدا کەسەکە پێویستی بە نەشتەرگەری
هەیە.
دکتۆر حوسێن جەخت دەکاتەوە: ئەم کێشەیە نابێت ترس لە خواردنی پێرسیمۆن درووست بکات. سەوزە و میوە
بەشێکی گەورەن لە خۆراکی تەندرووست و نابێت بۆ هەمیشە دوور بخرێنەوە بەهۆی ئەم بابەتانە./.