بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەندرووستی سییەکان ڕۆڵێکی گرنگ لە چۆنیەتی ژیان و کارکردنی گشتی جەستە
دەگێڕێت. پیسبوونی هەوا، بەکارهێنانی جگەرە هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ سەر کۆئەندامی هەناسەدان. لەبەر ئەم هۆیە، گرنگیدان بە سییەکان زۆر گرنگە. بەڵام
باشتر وایە بزانین کە یەکێک لە ڕێگاکانی ئەم چاودێرییە خواردنی بەسوودە.
1- خۆراکی
دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ:
بەگوێرەی توێژینەوەکان، کاری سییەکان بە خواردنی زیاتری ڕیشاڵ
باشتر دەبێت. تووتڕک، نۆک، نیسک، فاسۆلیا، نانی دانەوێڵە، برنجی قاوەیی، هەرمێ و
برۆکلی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ.
2- دانەوێڵە
تەواوەکان:
بەکارهێنانی
دانەوێڵە تەواوەکان، لەوانە جۆ، برنجی قاوەیی و نانی گەنمی تەواو، بۆ سییەکان زۆر
باشە. ئەم خۆراکانە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەر و دژە هەوکردنیان
هەیە، سیلینیۆم و ڤیتامین E تێدایە کە هەموویان
پاڵپشتی تەندرووستی سییەکان دەکەن.
3- سەوزەی
گەڵای سەوز:
سەوزەی وەک
سپێناخ و کەلەرم کارۆتینوئیدیان تێدایە کە تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەریان هەیە و مەترسی
تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە.
4- تەماتە:
تەماتە و
بەرهەمەکانی لیکۆپینی تێدایە کە بە کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان کاری
سییەکان باشتر دەکات./.