جام کوردی - له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌رباره‌ی فه‌له‌ستین، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان "گرنگییه‌كی زۆر" به گفتوگۆكان ده‌دات و دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "پشتگیری ته‌واوی خۆی بۆ مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی ره‌وایی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌رده‌بڕێت."
له راگەیێندراوێکدا كه رۆژی سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، بڵاوكرایه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه وه‌ك "گه‌لێك قوربانی زۆریان بۆ ئازادی و مافه ره‌واكانیان" داوه، به ڕێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لی فەله‌ستین له‌پێناو ئازادی دا" ده‌ڕوانن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردووەتەوە كه ساڵانێكی درێژه نوێنه‌رایه‌تیی فه‌له‌ستین له هه‌رێمی كوردستان دا هه‌یه، كه نیشانه‌ی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌له.
لە راگەیێندراوەکەدا سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان "هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی" دووپات كرده‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات: "بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان له ئارامی و سه‌قامگیری و ئاسووده‌ییدا بژین، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارییه‌كان بوه‌ستن، پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی به‌رقه‌رار بێت و به‌پێی به‌ها مرۆیییه‌كان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان مافی ره‌وای گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسایش و ژیانی شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ری بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت."
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
راگه‌يه‌نراوێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
هه‌رێمى كوردستان به گرنگييه‌كى زۆره‌وه له گفتوگۆكان له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی گشتیی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تييه‌كان ده‌رباره‌ى فه‌ڵه‌ستين ده‌ڕوانێت. ئێمه له هه‌رێمى كوردستان ته‌واوى پشتگيريمان بۆ مافى چاره‌یخۆنووسين بۆ گه‌لى فه‌ڵه‌ستين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ته‌كه‌ى له چوارچێوه‌ى ره‌وايه‌تى و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كاندا، دووپات ده‌كه‌ينه‌وه.
ئێمه وه‌ك گه‌لێك كه زۆر قوربانیمان بۆ ئازادى و مافه ڕه‌واكانمان داوه، به رێزه‌وه له تێكۆشان و قوربانیدانی گه‌لى فه‌ڵه‌ستين له‌پێناو ئازادی‌دا ده‌ڕوانين و ساڵانێكى درێژه نوێنه‌رايه‌تيى فه‌ڵه‌ستينمان له هه‌رێمى كوردستان هه‌يه.
جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى نه‌گۆڕى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه كه شه‌ڕ و كوشتار هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات. بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مووان له ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاسووده‌ييدا بژين، ده‌بێ شه‌ڕ و كرداره چه‌كدارييه‌كان بوه‌ستن، پێکه‌وه‌ژیان و ئاشتى به‌رقه‌رار بێت و به‌پێى به‌ها مرۆيييه‌كان و ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان مافى ره‌واى گه‌لانى ناوچه‌كه و ئاسايش و ژيانى شكۆمه‌ندانه و دادپه‌روه‌ر‌ى بۆ هه‌مووان ده‌سته‌به‌ر بكرێت و بسه‌لمێنرێت.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/23