جام کوردی - مه‌سعود پزیشكیان له وتاره‌كه‌یدا له 80همین دانیشتنی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ڕایگەیاند: "تاران هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌رمانی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینیمان".
سەبارەت بە تاوانەکانی غەززە وتی: له ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردودا شاهیدی جینۆساید له غه‌ززه و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری لوبنان و كاولكاری له سوریا و كوشتن له یه‌مه‌ن بوین،
ڕاشیگەیاند: هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ، نوێنه‌رایه‌تی خیانه‌تێكی قورسی دیپلۆماسی ده‌كرد".
ئاماژەی بەوەش دا: ئێمه شاهیدی تیرۆركردنی زانایانی ئێران و پێشێلكردنی سه‌روه‌ری وڵاتان و به‌ئامانجكردنی سه‌ركرده‌كانیان بوین و "ڕژێمی زایۆنی و سپۆنسه‌ره‌كانی له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه ڕازی نین به ئاساییكردنه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵی سه‌پاندنی بونی خۆیان ده‌ده‌ن له ڕێگه‌ی هێزی ئاشكرا".
زیاتر وتی: سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆكان و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن، گه‌له‌كه‌مان یه‌كگرتو بوه بۆ پشتیوانی له سوپا.
پزیشكیان ده‌شڵێت، "سه‌ره‌ڕای گه‌مارۆكان و شه‌ڕی ڕاگه‌یاندن، گه‌له‌كه‌مان یه‌كگرتو بوه بۆ پشتیوانی له سوپا.
جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: "دوژمنان نه‌یانتوانیوه ناته‌بایی له‌نێو گه‌لی ئێران بچێنن، نابێت بوار بۆ خوێنڕشتن له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت".
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ئه‌و ده‌ستدرێژییه تاوانكارییه‌ی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ری سه‌ركۆنه کرد.