جام کوردی - فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە گوتی، عێراق بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستان، لەنێوان 22 بۆ 25 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.
فوئاد حوسێن رۆژی پێنجشەممە لە لێدوانێکدا بۆ بلومبێرگ، پێشبینی کرد کە هەناردەکردن "بە ئەگەری زۆرەوە لەم هەفتەیەدا" دەستپێبکاتەوە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی پێشوو، زیانەکان کە تاوەکو مانگی شوباتی ئەم ساڵ 19 ملیار دۆلار بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان و زۆربەی کۆمپانیاکانی نەوت رێککەوتنێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن واژۆ کردووە، بەڵام هێشتا پێویستی بە رەزامەندی فەرمیی بەغدا هەیە، ئەمە بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان کە دوێنێ بڵاویکردەوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی نەوتی فیدراڵین، لە کاتێکدا کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاندووە، رێککەوتنەکە لە "قۆناخی کۆتاییدا"یە.
پێش وەستانی هەناردەکردن لە مانگی ئاداری 2023، هەرێمی کوردستان رۆژانە زیاتر لە 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە دەکرد.