جام کوردی - وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارەیەک دۆکیۆمێنتاری نهێنی لە زانا و کارگە ئەتۆمییەکانی ڕژێمی زایۆنی بڵاو کردەوە.
ئیسماعیل خەتیب زادە وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاند کە گەنجینەی زانیاریی سەربازیی ئیسرائیل بۆ ئێران گوازراونەتەوە کە ملیۆنان لاپەڕەی زانیاریی جۆربەجۆر و پڕبایەخی لەخۆ گرتووە.
ئاماژەی بەوەش دا بەڵگەنامەکان پڕۆژە سەربازییەکانی ئیسرائیل لەخۆ دەگرێت.
ڕاشیگەیاند کە ناسنامەی ١٨٩ پسپۆڕی ئەتۆمی و سەربازیی ئیسرائیل بۆ ئێران ئاشکرا بوونە.
ئاماژەی بەوەش دا کە ئەوانەی لە ناوخۆی ئێرانی ناپاکیان کردووە، دەستگیر و سزادراون.
وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران بۆ نەتانیاهۆ رایگەیاند: لەبری چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ئێران، بیر لە چارەسەرکردنی کێشەی نانی ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندەکانتان بکەنەوە کە بۆ پارە دەستیان لەگەڵ ئێمە تێکەڵ کردووە و کار بۆ ئێران دەکەن و تائێستاش بەردەوامن.
لەم ڤیدیۆیەدا چەندین زانیاری و وێنەی شوێنی نیشتەجێبوونی زانایانی ئیسرائیل و ناوەوەی وێستگەی ئەتۆمی دیمۆنا و ناسنامەی کەسانی هەواڵگری و... ئاشکرا کراون.