جام کوردی - ئەنجومەنی ئاسایش بە ڕەتکردنەوەی  ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیار كراوی وڵاتانی چین و ڕووسیا بۆ دواخستنی چالاککردنی میکانیزمی "سناپ باک"، دژی ئێران بڕیاری دا.

 ڕەشنووسی بڕیارنامەی پێشنیار كراوی وڵاتانی چین و ڕووسیا بۆ دواخستنی چالاککردنی میکانیزمی "سناپ باک" بۆ ماوەی شەش مانگ و پێشگرتن لە گەڕانەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش ڕۆژی هەینی دەنگی پێنەدرا.

بڕیارنامەکە پێویستیی بە نۆ دەنگی بەڵێ هەبوو بۆ تێپەڕاندنی و چوار دەنگی بەڵێی "چین، ڕووسیە، پاکستان و جەزائیر" و نۆ دەنگی نەخێری (فەرەنسا، بەریتانیا، ئەمریکا، سیرالیۆن، سلۆڤینیا، دانیمارک، یۆنان، پەناما و سۆماڵ) هەبوو، لە كاتێكدا دوو ئەندامی دیکەش بێلایەن بوون.

بەمەش ڕۆژی شەممە ٢٧ی سێپتەمبەر سزاكان بۆ سەر ئێران دەگەڕێندرێنەوە.