جام کوردی - سووریا و ئیسرائیل لەم دواییەدا نزیک بوون لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی، بەڵام سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند هەوڵەکان بۆ گەیشتن بەم ڕێککەوتنە لە دوایین ساتدا گەیشتووە بە بن بەست.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز، هۆکاری بەبنبەست گەیشتنی ئەم هەوڵانە، داواکاری ئیسرائیل بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێک (لە ناوچەکانی داگیرکراو) بۆ پارێزگای سووەیدا لە باشووری سووریا بووە.