جام کوردی - حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی ١٠٠٪ پێشینەی هاوسەرگیری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکشەممە، ٢٨ی ئەیلوول،  ڕایگەیاند" بڕیارەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە نەگەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگە لێی سوودمەند دەبن".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٣، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو بڕی ٥ ملیۆن دینار وەک پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت خەرج بکات و وەک هەنگاوێکی دیکە بۆ هاوکاریی دارایی ئەم توێژە، ئەمساڵ بڕیاردرا لە گەڕاندنەوەی ئەم پێشینەیە خۆش بێت.