جام کوردی - کاراکردنەوەی میکانیزمی سناپ بەک سەپاندنی سزا نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران پاش پرۆسەیەک کە لەلایەن سێ وڵاتی ئەورووپی دەستی پێکردبوو، لە کاتژمێر ٣ و ٣٠ خولەک سەرلەبەیانی یەکشەممە شەشی ڕەزبەرە بەشێوەی فەرمی دەستیپێکرد.

ئینگلیز، فەرەنسا و ئەڵمانیا بەهۆی تاوانبار کردنی ئێران بەوەی كە ڕێکەوتننامەی ساڵی ٢٠١٥ ی پێشێل کردووە، سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشیان لەدژی ئێران کارا کردەوە.

وەزیرانی دەرەوەی فەرەنسا، ئینگلیز، و ئەڵمانیا پاش سەپاندنەوەی سزاکان لە ڕاگەیاندنێکی هاوبەشدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە دیپلۆماسی کۆتایی نەهاتووە، ڕایانگەیاند: ئێمە داوا لە ئێران و هەموو وڵاتان دەکەین کە بەتەواوەتی پابەندی ئەم بڕیارانە بن.