بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی حکومی لە عێراق ڕایگەیاندووە کە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە هەندێک فەرمانبەر و دیپلۆماتی ناپێویست، پەیوەندی بەو ڕێوشوێنانەوە هەیە کە لە هەندێک وڵاتی ناوچەکە جێبەجێ کراوە و تەنیا پەیوەندی بە عێراقەوە نییە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە لە لایەن عێراقەوە هیچ هۆکارێکی ئەمنی کە چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بە پێویست دابنێت، بوونی نییە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق لە ئاستێکی باشدایە و سەرجەم شاندە دیپلۆماسییەکانی عەرەبی و بیانی لەوپەڕی ئاسایش و ئازادی پەیوەندی و چالاکیدان./.