بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی گازێتی یۆنانی، مێهدی تارێمی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێران، بەرامبەر یانەی پائوک وەک چەکی ئۆڵۆمپیاکۆس یاری دەکات.
تاریمی تەنها لە 196 خولەکی یارییەکەدا 4 گۆڵی بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس تۆمارکردووە، واتە لە هەر 45 خولەکێکدا گۆڵێکی تۆمارکردووە.
ئەستێرەی ئێرانی له یاری پێشووی ئۆڵۆمپیاکۆس به ڕامبەر پاناتینیکۆس لەسەر کورسی یەدەگ بوو و لە چرکەی کۆتاییدا هاتە نێو یاریگا،
بەڵام هەر جارێک هاتۆتە ناو یاریگا ژەهراوی دەرکەوتووە و نازناوی مەترسیدارترین هێرشبەری لەلایەن میدیاکانی یۆنان بەدەستهێناوە.
ڕۆژنامە یۆنانییەکە دەنووسێت، ڕاهێنەری ئۆڵۆمپیاکۆس دەیەوێت یاریگاکە بداتە گۆڵکارە نوێیەکەی لەم یارییەدا بەهۆی خراپی ئاستی ئەلکەعبی بۆ ئەوەی بتوانێت لە دێربی چارەنووسسازدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی sportday یۆنانی، هاندەرانی سوور و سپی چاوەڕێی ڕکابەری تەقلیدی خۆیان پائوک دەکەن کە لە یارییەکی نوێدا ڕووبەڕووی ئەستێرە ئێرانییەکە ببنەوە.