جام کوردی - موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق، رەخنە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەگرێت و دەڵێت؛ بەشداری كردنی سودانی لە كۆبونەوەكەی شەرم شێخ شەرمەزارییە بۆ عێراق.
کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی لە شەرم شێخـی میسر، بە بەشداری بەشێک لە سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسڕائیل ئەنجام دەدرێت، بۆ کۆتایی هێنان بە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و گروپی چەکداری فەلەستینی و ئەوانەی کە پشتیوانیان دەکەن.