جام کوردی - ئەمڕۆ سێشەممە، 14ـی تشرینی یەکەمی 2025 لە کۆبوونەوەیەکدا کە ئەندرۆ بیزلی، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، لەگەڵ عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق جەخت لە پاراستن و ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و دابينكردنى شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پابەندبوون بە دەستوور و ڕێککەوتنەکان کرا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی پێویستە كێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت و نابێت بابەتەکە بە سیاسی بکرێت.

هەروەها بە گرنگییەوە باسی ڕێککەوتنی سێ لایەنییەکەی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان کرا کە پێویستە ببێتە دەستپێکێک بۆ دەرچوونی یاسای نەوت و گاز لە خولی داهاتووی پەرلەماندا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی بەئەنجامگەیشتنی هەردوو پڕۆژەی (هەژماری من) و (ڕووناکی).

لە بەرامبەردا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی و دەستخۆشی سەرکەوتنی ئەو چاکسازییانەی لە سەرۆکی حکوومەت کرد.

هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو