جام کوردی - لە درێژەی هاوکارییە کولتوورییەکانی
نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان، ناوەندێکی ڕاهێنانی زمانی فارسی لە شاری هەولێر
کرایەوە. کونسوڵی گشتیی ئێران وتی: ناوەندەکە بە ئامانجی فراوانکردنی ئاڵوگۆڕە زانستی
و کەلتوورییەکان و وەڵامدانەوەی داواکاریی توێژەرانی هەرێمی کوردستان دامەزراوە.
فەرامەرز ئەسەدی، کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر بە ڕایگەیاند: ئێمە لە بوارە جیاجیاکاندا خاڵی
هاوبەشی زۆرمان هەیە، لەوانە زانست، ئەکادیمی، بازرگانی و گەشتوگوزار، هاوکاتهاتوچۆی
لە نێوان گەلەکەمان و خەڵکی هەرێمی کوردستاندا هەیە. ئەم ناوەندە بە هەماهەنگی لەگەڵ
هەردوولا کراوەتەوە.
هەروەها گوتی: هەر چین و ئاستێک دەتوانن بەشداری بکەن، بەتایبەت خوێندکارانی زانکۆ،
ئەوانەی ئارەزووی نووسین و توێژینەوەیان هەیە، سوودێکی زۆری لێ دەبینن، هەمووان
دەتوانن بەشداری بکەن و سوودمەند بن.
ئەسعەدی گوتیشی: بەدڵنیاییەوە کەسانێکمان هەڵبژاردووە کە شارەزای هەردوو زمانی کوردی
و فارسی بن، هەروەها بەشی زمانی فارسیمان لە زانکۆ جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان
هەیە و لە مامۆستایانی کۆماری ئیسلامی ئێران کەڵک وەر دەگرین.
کونسوڵی گشتیی ئێران زیادی کرد: ئەمە پەیوەستە بە خواستی خەڵک و
بەرپرسانی پارێزگایی، ئەگەر داواکاری هەبێت، ئێمە ئامادەین.