بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فڕۆکە تایبەتەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی " باڵی سەهیۆن " لە ئەسینای پایتەختی یۆناندا نیشتووەتەوە.

پێشتر چەندین سەرچاوەی میدیایی ڕایانگەیاندبوو کە نتانیاهۆ بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.

پەیامنێری جرۆزاڵم پۆست وێنەیەکی لە فڕۆکەکەی نتانیاهۆ بڵاوکردووەتەوە کە بە پشتیوانی دوو فڕۆکەی شەڕکەر بەرەو شوێنێکی نادیار دەڕوات./.