بەپێی ماڵپەڕی بازاڕی گواستنەوە مێهدی تارێمی و سەردار ئازموون، دوو یاریزانی هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە ڕیزی 10 هێرشبەری مەترسیدار لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە ئاسیادان.
دوو هێرشبەرە ئێرانییەکە پێکەوە 18 گۆڵیان تۆمارکرد و بوونە یەکێک لە هێرشبەرە مەترسیدارەکانی ئاسیا.
بەگوێرەی ئاماری بازاڕی گواستنەوە، مێهدی تارێمی بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ لە 15 یاریدا لە پلەی سێیەمی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدایە، هەروەها سەردار ئازمونیش بە تۆمارکردنی 8 گۆڵ لە 13 یاریدا لە پلەی حەوتەمدایە.
10 هێرشبەری مەترسیدار لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە ئاسیا بەم شێوەیەن:
1- ئەلموعز عەلی (قەتەر): 12 گۆڵ
2-سۆن هیون-مین (کۆریا): 10 گۆڵ
3-مێهدی تارێمی (ئێران): 10 گۆڵ
4-ئەلوان (ئۆردن): 9 گۆڵ
5- لیما (ئیمارات): 8 گۆڵ
6- ئۆندا (ژاپۆن): 8 گۆڵ
7-سەردار ئازمون (ئێران): 7 گۆڵ
8-ئەیمەن حسێن (عێراق): 8 گۆڵ
9-النعمت (ئۆردن): 8 گۆڵ
10- تێماری (ئۆردن): 7 گۆڵ