جام کوردی- سەرچاوەکانی ھەواڵ باسیان لە خۆپێشاندانی بەرفراوان لە دژی جۆلانی لە باشووری سووریا کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، سەرچاوە سوورییەکان باسیان لە خۆپێشاندانی بەرفراوان لە دژی جۆلانی لە باشووری سووریا کرد.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی سووەیدا و شەبها لە خۆپێشاندانێکی بەرفراواندا بەشدارییان کردووە و دژی جۆلانی درووشمیان وتۆتەوە و جەختیان لە جووڵەکانی خەڵک لە ئەو پارێزگایە کردەوە.

ڕاشیگەیاند کە خۆپێشاندەران بە هەڵگرتنی لافیتە و هەروەها وتنەوەی چەندین درووشم خوازیاری ئازاد کردنی دەستبەسەرکراوان و زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەوان بوون. ئەوان لە دژی بەربەپرسانی دیمەشق درووشمیان دا.

یەکێک لە درووشمەکانی خۆپێشاندەران ئەمە بوو: «ئەی جۆلانی ئەی درۆزن ئەی سەرکردەی سوپای تیرۆریست».