جام کوردی - مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی لە وتارێكدا لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە هەولێر رایگەیاند" قەت قبوڵمان نەكردووە پاشكۆ بین و لەمەودواش قبوڵی ناكەین."
هەروەها وتی "لە ئاستی ناوخۆ زۆر دژایەتی ئەم حکومەتە کرا خۆمان بڕیار لە هەموو مافە دەستورییەكانی خۆمان دەدەین و بۆ خەڵكی تری بەجێ ناهێڵین".
مەسرور بارزانی وتیشی" ئەم حكومەتە درێژەپێدەری حكومەتە سەركەوتووەكانی تر بووە كە پارتی سەرۆكایەتی كردووە".
جێگری سەرۆکی پارتی وتیشی "بەرنامەیان دادەڕشت چۆن حكومەت توشی شكست بێت، كشانەوە لە حكومەت، رێگریكردن لە سەركەوتنی پرۆژەكان، دروستكردنی هاوپەیمانی لەگەڵ لایەنەكانی تر."
هەروەها وتی "نەوتیان راگرت و بودجەیان بڕی بۆ ئەوەی پێشكەوتنی كوردستان راگرن، بەڵام نەیاتوانی."