ئۆڵۆمپیاکۆس لیستی خۆی بۆ یارییە چارەنووسسازەکەی سبەی (سێشەممە) بەرامبەر بەرشەلۆنە لە چامپیۆنزلیگ ڕاگەیاند و مێهدی تارێمی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئێرانیش بۆ ئەم یارییە چارەنووسسازە ئامادەیە.

هێرشبەرە ئێرانییەکە لە یارییەکەی پێشوودا لە لیستی ئۆڵۆمپیاکۆس دەرچووبوو و پشووی دا بۆ گەڕانەوەی بە تەواوی ئامادەکاری بۆ یارییە گرنگەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە.

میدیاکانی یۆنان تارێمی بە مەترسیدارترین هێرشبەری سوپەرلیگ ناوزەد دەکەن، بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ و 1 ئەسیست لە 4 یاری نیوەی یەکەمدا بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس.

ماڵپەڕی یۆنانی گازیتا نووسیویەتی، سەرۆکی ڕاهێنەری ئۆڵۆمپیاکۆس دەیەوێت لە یارییەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە، مێهدی تارێمی وەک چەک بەکاربهێنێت.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە میدیاییە، جووتە هێرشبەرەکەی ئۆڵۆمپیاکۆس بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر بەرشەلۆنە ئەیوب ئەلکەعبی و مێهدی تارەمی دەبن.