جام کوردی - پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سەڵاحەددین لیستی سەربەخۆی نییەو کاندیدێکی لە لیستێکی عەرەبی هەیە بەناوی لیستی عەزم.
لە سنوری پارێزگای سەڵاحەددین، پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلانێکی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردن دەکات و ئافرەتێکی لە لیستی عەزمی موسەننا سامەڕایی کاندید کردووە.
لیستی عەزم، بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەڕایی، لیستێکی عەرەبی سوننەیە و دوای لیستەکەی محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر بە سێیەم لیستی بەهێزی سوننەکان دادەنرێت.
ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاندیدکردنی ئافرەتێک لەو لیستە عەرەبییە بۆ ئەوەیە ڕێگری بکات لە سوتانی دەنگەکانی لە سنوری ئەو پارێزگایە.