جام کوردی - هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و سەرۆكی لیست و كاندیدی ژمارە 1ی لیستی 222ی یەكێتی لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند" بەهێزیی یەكێتی رەنگدانەوەی لەسەر كۆی پڕۆسەی سیاسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراقدا هەیە، چونكە یەكێتی هێزێكە بە بەرپرسیارێتییەوە كاردەكات.
وتیشی" ئەگەر یەكێتی لەوەی ئێستا هەیە زیاتر بەهێزبێت لە بەغدا، ئەوا رەنگدانەوەی دەبێت لە رێگری لە دوور خستنەوەی قوت و بژێوی فەرمانبەران و هاوولاتیان لە ململانێی سیاسی لە نێوان هەرێم و بەغدا.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو" وەك سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین جار جەختی لەوەكردووەتەوە كە یەكێتی بەهێزبێت لە بەغدا ڕێگر دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو رێككەوتنانەی چەندین جارە دەكرێن و دواتر خەڵكی هەرێمی كوردستان دەبنە قوربانی و لەبەر بەرژەوەندی تایبەتی ڕێگە نادرێت جێبەجێبكرێن.