جام کوردی - ئەمڕۆ سێ شەممە شاندێکی باڵای هاوبەشی سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆکایەتیی فەریق یەکەمی روکن عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق و فەریقی یەکەمی روکن قەیس محمداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق و شاندێکی یاوەریان لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، گەیشتە هەولێری پایتەخت و لە لایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و پارێزگاری هەولێر پێشوازیان لێکرا.
بڕیارە شاندەکە لە ماوەی سەردانەکەیاندا، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان لەسەر رێکارە ئەمنیەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن.