بە وەستانی هەردوو پڕۆژەی تەنگی سەید محەمەد و توەقوت لەو پارێزگایە، زیانی 24 ملیار دینار لە هەڵەبجە دەکەوێت.

ناوبراو وتیشی: هەندێکجار مژدەی پڕۆژەیەکی بچوک یان یەک ملیاری ئەوەندە گەورە دەکرێت و دڵمان پێی خۆش دەبێت،

بەڵام نازانین لە رێگەی ترەوە بە دەیان ملیار دینار زیان دەکەین و ساڵانە و کەس حسابی بۆ ناکات و لەخەمیدا نییە.

کاوە عەلی باسی لەوەشکردوە: کاتێک ئەم دوو پرۆژەیە بە هەر هۆکارێک ڕادەگیرێن، ئێمە لە زیانداین، زیانەکەش بەردەوام دەبێت تا دەستپێکردنەوەیان،

ئیتر هۆکار خەرجنەکردنی پێشینەو نەختینەیە، یان ڕاگرتنی تەمویل تا سەری ساڵ یان بێ توانایی کۆمپانیاکان.

ئاماژەی بەوەشدا: زیانی ساڵی 2025 لە بودجەی هەڵەبجە تازە کەوتوەو تێپەری، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت لەئێستاوە هەوڵی بۆ بدرێت و پڕۆژەکان بەگەڕ بخرێنەوە، هاوکات دەبێ بە هەمومانەوە بێ جیاوازی ئینتمای حیزبی، فشار بکەین لە حکومەت بە مەبەستی خزمەت بە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە.