ئیسرائیل سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززەدا، بەردەوامە لە تاوانەکانی. هەر لەو پێوەندییەدا، هاندەرانی گەلاتەسەرای لە تورکیا شەوی ڕابردوو لە یارییەکەیاندا لە چامپیۆنزلیگ، پەیامی "کۆمەڵکوژی ڕابگرن"یان لەبەردەم جیهاندا نمایشکرد.
ئەمە سێیەم چالاکییە لەلایەن هاندەرانی گالاتاسەرایەوە بۆ پاڵپشتیکردنی فەلەستین لەم وەرزەدا لە چامپیۆنزلیگ.
پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە لە یاریگاکانی تورکیا بۆتە کارێکی ئاسایی و هاندەرانی فەنرباخچەش پێشتر پاڵپشتی فەلەستینیان کردووە.
ماڵپەڕیTRT دەنووسێت پەیامی هەوادارانی گەلاتەسەرای بۆ ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ پێشێلکردنی دووبارەی ڕێککەوتنی ئاشتی چونکە ئەم ڕژێمە پابەند نییە بە بەڵێنەکانییەوە.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە میدیاکانی تورکیا پێشکەشی دەکەن، لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا، "هەشت" ناڕەزایەتی دژ بە ئیسرائیل لە یاریگا جیاوازەکاندا ڕوویداوە و "پشتیوانیکردن لە فەلەستین بووەتە نەریتێکی مرۆیی".