لە شەوی دووەمی هەفتەی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیال مەدرید کە سەرکەوتووترین تیپی ئەم جامەیە، لە یاریگای خۆیدا بە یەک گۆڵی جود بێلینگهام لە یانەی یۆڤانتۆسی بردەوە.

بێلینگهام کە وەرزێکی سەختی بەسەر بردووە، پێش ئەم یارییە تەنها سێ یاری دەستیپێکردبوو و وەک یاریزانی یەدەگ بەشداری چوار یاری دیکەی کردبوو. بەم دواییە لە پێکانەکەی چاک بووبووەوە و پێش یارییەکەی شەوی چوارشەممە تەنها 10 خولەک لە پاڵەوانێتییەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپا یاریی کردبوو.

بەم سەرکەوتنە یانەی ڕیال مەدرید بە سێ بردنەوە لە سێ یاریدا پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت، لەکاتێکدا یۆڤانتۆس هێشتا تامی سەرکەوتنی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا نەچەشتووە و لە پلەی 25ی ڕیزبەندی گشتیدایە.

هەفتەی داهاتوو یانەی ڕیال مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا ڕووبەڕووی ڕکابەری سەرەکی بەرشەلۆنە دەبێتەوە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەکە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک ئۆڵۆمپیاکۆسی تووشی شکست کرد.