بەم پێیە لە بەشی "نیشتمان"دا شانۆنامەی "ئاسکی کێوی" لە نووسینی فریشتە جاپلقی و دەرهێنانی فریشتە جاپلقی و ئارەش ڕەزایی لە شارستانی ئەزنا لە بەرهەمە ناسێندراوەکانە.

هەروەها لەم بەشەدا شانۆی "وارگۆ" لە نووسینی زەهرا سادات ئەحمەدی و دەرهێنانی مەیسەم کەرەمی لە شاری مەحەلات، شانۆی "فایو 5" لە نووسین و دەرهێنانی خەلیل ئیزەدیار خەڵکی سەروئاوا و شانۆی "چیرۆکی بەردێک" لە نووسین و دەرهێنانی سەعید زەبیحی لە شاری کرماشان، بەم فێستیڤاڵە ناسێنراون.

لە بەشی نیشتماندا شانۆنامەی "مەسیر" لە نووسین و دەرهێنانی کیانوش فەتاحی لە شاری بوکان و شانۆنامەی "ژیلەمۆ" لە نووسین و دەرهێنانی کەمال فەتحی خەڵکی شاری سنە لە بەرهەمە ناسێنراوەکانن.

لە بەشی "بژاردەکانی فێستیڤاڵدا" شانۆنامەی "من درەختم" لە نووسین و دەرهێنانی فەرامەرز غوڵامیان خەڵکی شاری شاهینشار، شانۆنامەی "گاو" لە نووسین و دەرهێنانی شەهرام سادق حەسەنی خەڵکی لاهیجان و شانۆنامەی "خۆش حاڵین" لە نووسین و دەرهێنانی ڕوحوڵڵا سولەیمانی لە شاری وەرامین ئامادە دەبن.

لە بەشی "تایبەتی" هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، دوو بەرهەم بەشدارن، لەوانە شانۆنامەی "ڕایت فلایەر" لە دەرهێنانی مالک ئابسالان خەڵکی دێهلۆران و شانۆنامەی "ڕستاخێز" لە نووسینی فاتێح بادپەروا و دەرهێنانی موختار موحەممەدی خەڵکی مەریوان.

هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە ٤ تا ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ بە ئامانجی پەرەپێدانی شانۆی سەرشەقام، کارلێکی فەرهەنگی و بەهێزکردنی ڕەوتی هونەری جەماوەری لە شاری مەریوان بەڕێوەدەچێت.