بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند کە بڕیاری ئێران بۆ بەشداری لە دانوستانەکانی یەک شەممەی عومان لە گەڵ ئەمریکییەکان، دیار نییە.
ناوبراو وتی کە بۆ هەمووان بە تایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوون بووەتەوە کە ڕژێمی زایۆنیستی بە موڵەتی ئەمریکا ئەم دەستدرێژییەی کردووە.
بڕیار بوو گەڕی نوێی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا سبەی یەک شەممە لە عومان بەڕێوەبچێت بەڵام ڕژێمی زایۆنیستی بەرەبەیانی هەینی هێرشی کردە سەر ئێران./.