لە درێژەی سێهەمین یارییەکانی لاوانی ئاسیا لە شاری مەنامە لە بەحرەین، هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی بالەی خانمانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵی ئێران، ڕووبەڕووی فیلیپین بووەوە، بە کاتی ناوخۆ لە هۆڵی ئەلریفا لە شاری وەرزشی عیسا.

لەم یارییەدا خانمە وەرزشوانانی ئێرانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ڕکابەرەکەیان بردەوە و گەیشتنە یاری کۆتایی یارییەکانی لاوانی ئاسیا.

لە یاری کۆتاییدا قوتابیەکانی "لی دو هی" ڕووبەڕووی ئەندەنوسیا دەبنەوە.

هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی ئێران تا ئێستا لە وڵاتانی قەتەر، بەحرەین، چین تایپە، ئەندەنوسیا و هۆنگ کۆنگیان بردۆتەوە و بە شکستهێنان بە فلیپینیش بۆ یەکەمجار گەیشتە قۆناغی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.