بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، ئیال زیسر، جێگری سەرۆکی زانکۆی تەلئەبیب و شارەزا لە پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئیسرائیل وتی: دوو لەسەر سێی سوپای لوبنان لە شیعەکان پێکهاتووە و ئەندامانی بنەماڵەکەیان بەشێکن لە هێزەکانی حزبوڵڵا.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر دۆسیەی چەکداماڵینی حزبوڵڵا لە زیادبووندایە، لە کاتێکدا کە ئیسرائیل بەردەوامە لە دەستدرێژییە ڕۆژانەیەکانی بۆ سەر لوبنان و بەردەوامە لە داگیرکردنی چەند خاڵێک لە باشووری ئەو وڵاتە، هەروەها چەندین جار پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئەو ئاگربەستی دەکات کە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ واژۆ کراوە.