جام کوردی - سەید عەباس ساڵحی وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی بەشداریکردن لە چەندین بۆنە و بەرنامەی ڕۆشنبیری و هونەری، میوانی خەڵکی کوردستان بوو.

دیدار لەگەڵ نوێنەری ڕێبەری مەزنی ئینقلاب لە پارێزگاری کوردستان و بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ٤٨ەمین پێشبڕکێی نەتەوەیی قورئان لە بەرنامەکانی سەفەری "سەید عەباس ساڵحی" بۆ پارێزگای کوردستان بوون.

دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان و ڕێزلێنان لە مامۆستا "عوسمان هەورامی"، سیاچەمانەبێژ و هونەرمەندیبەناوبانی مۆسیقای کوردی، لە بەرنامەکانی تری وەزیری ڕۆشنبیری ئێرانە لە پارێزگای کوردستان بوون.

هەروەها وەزیری ڕۆشنبیری لە درێژەی گەشتەکەی بۆ کوردستان، سەردانی پڕۆژەی هۆڵی ناوەندی سنە و ئەکادیمیای هونەری دوکتور قوتبەدین سادقی کرد.