ئەم پێشبڕکێ جیهانییە کە لە ٢٦ی ئایار تا ٥ی ئابی ٢٠٢٥ بە تەوەری "ژن، پارێزەرانی میراتی ڕێگاکانی ئاوریشم" بەڕێوەچوو، دەرفەتێک بوو بۆ گەنجانی وڵاتانی جیاواز کە لە چاویلکەی کامێراکانیانەوە نوێنەرایەتی میراتی هاوبەشی ئەم ڕێگا مێژووییە بکەن.

ئەم بەرهەمە هەڵبژێردراوە، بەناونیشانی "کچە ئەسپسواری کورد"، نمایشی ژنێکی کوردە کە لە مەراسیمی ئاهەنگی نەورۆزدا لە گوندی چەشمیەر سەرواوا،لە سەر ئەسپیک بە دەوری ئاگرینەورۆزدا دەسووڕێتەوە، کە لە پێشبڕکێی جیهانی کە لەسەر تەوەری "ژن، پارێزەرانی میراتی ڕێگاکانی ئاوریشم" بەڕێوەچوو، توانی خەڵاتی کامێرای پرۆفیشناڵ وەربگرێت.

فەربود باوەییوێنەگرێکی گەنجی خەڵکی سەقزە کە لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکاندا توانیویەتی بە چرکاندنی وێنە لە ڕێگەی چاویلکەی کامێراکەیەوە،بەرهەمە بەنرخەکان بگرێت، کە ڕوانگەیەکی تایبەتیان بە دیمەنەکانی کوردستان بەخشیوە.