محەممەد مودەسر تیپۆ باڵیۆزی پاکستان لە تاران، ڕۆژی دووشەممە لە وتارێکدا سەبارەت بە شەڕی سەپێنراوی ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران، لە مەراسیمی ڕۆژی ڕەشی کشمیر لە باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران، وتی: پاکستان یەکەم وڵات بوو کە بەپێی بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵوێستی هەبوو و بە تەواوی پشتیوانی ئێرانی کرد.
ئاماژەی بەوەش کرد: پاکستان لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوە دیپلۆماسییەکان باسی لەوە کرد و لەم بارەیەوە پشتیوانی خۆی بۆ ئێران بە پشتبەستن بە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕاگەیاند.