بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە بە تەلەفوون قسەی لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا کردووە.
ترەمپ ڕایگەیاند کە " ئێمە سەبارەت بە ئێران – ئەو وڵاتەی کە ئەو بە باشی دەیناسێت – قسەمان کرد، قسەکردنەکەمان ماوەیەکی زۆری خایاند، کەمیکیش سەبارەت بە شەڕەکەی ڕووسیا و ئۆکرانیا قسەمان کرد کە ئەمە بابەتی هەفتەی داهاتوومان دەبێت ".
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە " ئەویش وەک من پێی وابوو کە دەبێت شەڕی ئیسرائیل و ئێران کۆتایی بێت کە من پێم وت شەڕەکەی ئەویش دەبێت کۆتایی بێت "./.