ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسیی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه سه‌ودانامه‌كه له رووكه‌شدا ئابوریی دیاره، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كردویه‌تی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ستراتیژییه له‌به‌كارهێنانی ئاو وه‌ك كارتێكی فشاری جیۆسیاسی كه نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق ده‌بێت به‌ڵكو لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هه‌نگاوه ئێرانیش ده‌گرێته‌وه كه گیرۆده‌ی كه‌مئاوی بوه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕه‌كه وشكبونی چه‌ند ده‌ریاچه‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌یان ده‌رئه‌نجامی پشتگوێخستنی ناوخۆی نییه به‌ته‌نیا به‌ڵكو به‌رهه‌می راسته‌وخۆی سیاسه‌تی توركیا و دروستكردنی چه‌ندان به‌نداوی ئاوه كه بوونه‌ته هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی كه ده‌ڕژێته ئێرانه‌وه.