بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر بوسەعیدی ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەناچێت.
بڕیار بوو گەڕەی شەشەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگێڕیی عومان ڕۆژی یەک شەممە لە شاری مەسقەتی پایتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەبچێت.
پێشتر سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن لە سایەی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا پاساوێک هەڵناگرێت./.