جام کوردی -  سەید عەباس ساڵحی وەزیری ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی ئێران لە درێژەی سەردانکردنی بۆ پارێزگای کوردستان، بە یاوەری ئارەش زرێتەن لهۆنی پارێزگاری کوردستان و دوکتور کەریمیان نوێنەری خەڵکی مەریوان و سەوڵاوا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و عەلی ئەسغەر دەریایی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، وەک ڕێزلێنانێک سەردانی ماڵی مامۆستا عوسمان هەورامی کرد و خزمەتە فەرهەنگی و هونەریەکانی  بەرزنرخاند.

لەم دیدارە تایبەتەدا، وەزیری ڕۆشنبیری وەک پێزانێنیک بۆ ڕۆڵی کاریگەری مامۆستا عوسمان هەورامی لە پاراستنی زمان و فەرهەنگ و مۆسیقای کوردی بە تایبەت لە بواری سیاچەمانەدا تابلۆیەکی ڕێزلێنانی پێشکەش کرد.

 مامۆستا عوسمان هەورامیش جووتێک کەڵاشی نەریتی کوردی وەک نیشانەی ڕێز و دۆستایەتی پێشکەش بە وەزیری ڕۆشنبیری کرد.