مەحموود محەممەد وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت" یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت نەهاتنە پێشەوە، بۆیە دواخرا و لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەت جیاواز دەبێت ."
مەحموود محەممەد وتیشی:"یەکێتی دەیانوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی ١٠یان لەسەر پۆست دواخست."
ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێندراوە.