مارک ساڤایا، نێردەیەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایە بۆ عێراق، ڕاگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی هاتنی بۆ عێراق بڵاوکردەوە.

دەشڵێت،" عێراق دەستی کردوە بەدوبارە دەرکەوتنەوە وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری، هەوڵی کەمکردنەوەی کاریگەرییە دەرەکییەکان، خستنە ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی شەرعییەوەو کردنەوەی بازاڕەکانی بەڕوی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکاندا بۆ یارمەتیدان لەئاوەدانکردنەوەو گەشەپێدانی ژێرخانی لاوازی وڵاتەکە".

هاوکات وتیشی،" هێشتا تەواو نەبوەو عێراق هێشتا پێویستی بەپشتیوانیی بەردەوامە بۆ مانەوە لەسەر ئەم رێچکەیە." 

نێردەکەی ترەمپ ڕاشیگەیاند،" حکومەتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەڕونی ڕایگەیاندوە"هیچ شوێنێک نییە بۆ گروپە چەکدارەکان کە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت کاربکەن."